سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرجەم مەسیحییە کاتۆلیکەکان کرد لە سەرانسەری جیهان و شوێنکەوتوانیان و خۆشەویستانیان بە بۆنەی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، ڕێبەری ڕۆحی کاسۆلیکەکانی جیهان.
مەسعوود پزشکیان سەرۆک کۆماری ئێران لە پەیامێکدا بە دەربڕینی هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، ڕایگەیاند: یەکێک لە گرینگترین شتەکانی ژیان و سەرکردایەتیی ئەو هەڵوێستە ئینسانییەکان بوو بەرامبەر بە هەڵسوکەوتی نامرۆڤەکان لە جیهاندا، بە تایبەت هەڵوێستە ڕوونەکانی و ئیدانەکردنی جینۆسایدی ڕژێمی ئیسرائیل لە غەززە و داواکارییەکەی بۆ کۆتاییهێنان بە کوشتنی ژن و منداڵانی بێتاوانی فەلەستینی، کە ناو و یادەوەرییەکەی بۆ هەمیشە لە مێشکی خاون ویژدانەدانەکان و ئازادیخوازانی جیهاندا بە زیندووی دەهێڵێتەوە.
هاوکات سەید عەباس عێراقچی،وەزیری دەرەوەی ئێرانیش پەیامێکی پیرۆزبایی بۆ کۆچی دوایی پاپ فڕانسیس ڕێبهری کاتۆلیکەکانی جیهان نارد.
342/
Your Comment